قائمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" نرخی یەك سەعات كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو لە نێوان (١٥) هەزار بۆ `١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت".
قائمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو له نێوان (١٥) هەزار دینار بۆ (١٦) هەزارو (٥٠٠) دینار ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، مانگى رابردوو مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له نێوان (٣٠٦) بۆ (٣٣٥) کاتژمێر كاریان كردووه، بۆیه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نرخى ئه‌مپێر له گه‌ڕه‌كێكى دیكه جیاواز ده‌بێت.
ڕوونیشیکردەوە، سه‌باره‌ت به كاركردنى موه‌لیده‌ش به‌یانیان له كاتژمێر (٦:٣٠) به‌یانى تا (٨:٠٠)ى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (١٢)ی نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتیان.