فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان: دەنگۆی هێرشی مووشەكی بۆسەر فڕۆكەخانەی بەغداد دوورە لە ڕاستییەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە فڕۆکەخانەی بەغداد ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی بوبێتەوە، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند" دەنگۆی هێرشی مووشەكی بۆسەر فڕۆكەخانەی بەغداد دوورە لە ڕاستییەوە". 

فه‌ریق ڕوكن ئه‌حمه‌د سه‌لیم فه‌رمانده‌ى هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" دۆخی فڕۆکەخانەی بەغداد ئارامە و هیچ هێرشێکی مووشەکى ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکە نەکراوە، تەنها لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوە وەک تاقیکردنەوەیەک بەکارهێنراوە".

فه‌رمانده‌ى هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەی هەواڵەکاندا بکەن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.


PM:01:40:02/02/2022