وا بڕیارە
سەبەی پێنج شەممە هاوڵاتیانی گەرمیان خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، ڕێگای سەرەکی
سلێمانی- کەلار دابخەن ئەویش بە هۆی خراپی ڕێگاو بانەکانیان.
بەپێی زانیارییەكان،
سبەی پێنج شەممە ٣ی شوبات كاتژمێر ١٠ لە بەرزاییەكانی بەردەسوور بەرامبەر زانكۆی گەرمیان
خۆپیشاندان دەستپێدەكات و ڕێگای سەرەكی كەلار – سلێمانی دادەخرێت، هەروەها داوا لە
دانیشتوانی كفری، سەرقەڵا ڕزگاری، كەلار، باوەنور، دەربەندیخان و سەرجەم گوند و
ناحیەكان دەكرێت بەشداری گردبوونەوە و خۆپیشاندانەكە بكەن.
خۆپیشاندانەكە
بە مەبەستی فشار دروستكردنە بۆسەر حكومەتی هەرێم تاكو ڕێگای سەرەكی سلێمانی كەلار
كە وەك خۆیان دەڵێن "بە ڕێگای مەرگ ناسراوە چارەسەر بكات و چاكسازی تێدا بكرێت".
ڕێک خەرانی
خۆپیشاندانەکە خۆیان دەڵێن، تەنها ڕێگری لە تەنكەر و بارهەڵگرەكان دەکرێت بۆ مەرزی پەروێزخان و كێڵگەی نەوتی حەسیر.