بەشێک لە دانیشتوانی کەلار بەهۆی تەواونەکردنی
رێگای سلێمانی - کەلار گردبوونەتەوە و داوا دەکەن کە رێگاکە تەواو بکرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی شوبات، بەشێک لە دانیشتوانی کەلار بەهۆی تەواونەکردنی رێگای سلێمانی - کەلار گردبوونەتەوە و داوا دەکەن کە رێگاکە تەواو بکرێت، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی ڕۆژانە چەندین رووداوی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی سلێمانی - کەلار ڕوودە دەن و چەندین کەس بەهۆی خراپی رێگاکەوە بوونە قوربانی.
یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە باسی لەوەکرد،
ئامانجیان لە گردبوونەوەکە رێگریکردنە لە زیادبوونی قوربانیانی خەڵکی گەرمیان بەهۆی
ئەوەی رێگەکە بووەتە رێگەی مەرگ و هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆیە و پێویستی بەنۆژەنکردنەوە
هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەردەوام لەسەر ڕێگای سلێمانی - کەلار کە بەڕێگای مەرەگ ناسراوە، ڕووداوی دڵ تەزێن ڕوودەدان و نزیک ترینیشیان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەهۆی ڕووداوێکەوە لەسەر ئەو رێگایە چوار کەس بوونە قوربانی.