سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر کوژرانی سەرکردەکەی داعش سوپاسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی کرد و ڕاشیگەیاند" هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت".
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زانیاری لەبارەی هێرشی هێزە تایبەتەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ماڵی ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقورەیشی، خەلیفەی دووەمی داعش لە باکووری سووریا ئاشکرا کرد و وتی" دوای ئەوەی گەمارۆ دراوە، خۆی تەقاندووەتەوە و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لەگەڵ خۆیدا کوشتووە".
سەرۆکی ئەمریکا لە میانی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا ئاشکراشیکرد، هێرشی سه‌ر زیندانی غوێران لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان له‌سەر فه‌رمانی ئه‌بو ئیبراهیم قوڕه‌یشی ئەنجام دراوە و هه‌ر ئه‌ویش به‌رپرس بووه، به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئازایانه رووبه‌ڕوویان بونه‌وه و شكستیان به هه‌وڵه‌كه‌یان هێنا.
هاوکات بایدن باسی تاوانەکانی پێشتری (جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی) کرد و وتی" قورەیشی دەستی هەبووە لە
کوشتن و ڕفاندنی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە ساڵی (٢٠١٤)دا".
سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی هاوكاری و به‌رده‌وامی كاركردنیان بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چەکدارانی داعش له پەیامەکەیدا باسی لەوەکرد، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان، به تایبه‌ت هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، هه‌روه‌ها له سنوره‌كانی عێراقیش له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن و هه‌ماهه‌نگی، به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ئەبو ئیبراهیم هاشمی لە ٣١ تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ بە سەرکردەی نوێی رێكخراوی داعش هەڵبژێردرا، پاش ئەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سوریا کوژرا.