پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتییەك لەناو ماڵەكەی خۆی كوژرا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك لە ناو ماڵی خۆی لە سنوری ناحیەی قوشتەپە كوژراوە و هۆكارەكەشی كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، شەوی رابردوو هێزەكانپان ئاگاداركرانەوە بە كوژرانی كەسێك لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنوری ناحیەی قوشتەپە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە گەشتنە شوێنی مەبەست و دەستیانكرد بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەلێكۆڵینەوەكان دەركەوت هاوڵاتیەك بەناوی ئەحمەد لەتیف سڵێمان بە فیشەك كوژراوە لە ناو ماڵی خۆی، تەرمەكە ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشكی دادی كرا.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت "بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست هێزەكانی پۆلیس كەوتووە ناوبراو بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوژراوە و ناسنامەی بكەرانی تاوانەكەشیان ئاشكرا كردوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە".



AM:11:42:04/02/2022