ئیسماعیل قائانی لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئیسماعیل قائانی سەردانی هەرێم بکات و لەگەڵ یەکێتی و پارتی کۆببێتەوە.

ئەمشەو هەینی ٤ی شوبات، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند " رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئیسماعیل قائانی فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودس دێتە هەرێمی کوردستان، هەروەها لە سەردانەکەیدا قائانی لەگەڵ هەریەکە لە بەرپرسانی یەکێتیی و پارتی کۆدەبێتەوە و ئامانج لە سەردانەکەشی ئەوەیە، لایەنە کوردییەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی، نەچنە ناو ململانێی لایەنە شیعەکان".

هەروەها مەبەست لەسەردانەکە ئەوەیە، قائانی دەیەوێت لایەنە کوردییەکان ببنە لایەنی بەهێز بۆ ئەوەی حکومەتی زۆرینە دروستبکرێت.



PM:08:43:04/02/2022