بەهۆی نەخۆشیی سکچون و رشانەوەوە منداڵێکی تەمەن پێنج مانگ لە قەزای
قەلادزێ گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ٤ی شوبات، سەرچاوەیەک بۆ سپی باسی لەوەکرد لە قەزای
قەڵادزێ شەپۆلێکی پەتای سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە " بەهۆی سکچون و
رشانەوەوە، منداڵێکی تەمەن پێنج مانگ لە سنووری قەڵادزێ گیانیلەدەستدا".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، ماوەی چەند رۆژێکە پەتای سکچون و
رشانەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سنووری قەزای قەڵادزێ بڵاوبووەتەوە، بەشێوەیەک
لەو ماوەیەدا نزیکەی ٧٠٠ کەس بەوهۆکارە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.