زانیاری نوێ لەسەر دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان

بڕیارە ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی هەرێم نەوتی سپی ماڵان دابەشبكرێت و دابەشكردنی نەوت لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان بەردەوامی هەیە.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە ئەمڕۆ شەممە نەوت لە سنورەكانی بێتواتە و سەنگەسەر دابەشدەكرێت و بۆ هەر خێزانێك بڕی (٢٠٠) لیتر بە نرخی (٥٥) هەزار دینار دابەشدەكرێت.

هاوکات لای خۆشییەوە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە چەند بەنزینخانەیەکی سنورەکە بە پێی ڕیزبەندی ژمارە و ناوی بریکاری خۆراک نەوت بەرامبەر (٩٠) هەزار دینار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت". 


PM:02:21:05/02/2022