به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویکردەوە،
شه‌وی رابردوو شۆفێرێك دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی به‌ئۆتۆمبێل شێلا و بووه هۆی گیانلەدەستدانی،
دواتر هەڵات.
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردوو،
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس به بونی ڕووداوێكی هاتوچۆ له گوندی گه‌زنه، ده‌ستبه‌جێ
هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت
كه شۆفێرێك به ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لاندگرۆزه‌ر ڕه‌نگی سپی، خۆی به گه‌نجێك به
ناوی ئه‌بوبه‌كر شوان عه‌زیز ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ كێشاوه و بوه‌ته هۆی مردنی ئه‌و گه‌نجه،
دواتریش شوفێره‌كه هه‌ڵاتووه، بەڵام هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا
شۆفێره هەڵاتووەکە ده‌ستگیربكه‌ن.