دادگای فیدراڵی عێراق كاندیدبوونی هۆشیار زێباری هەڵپەسارد

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق ره‌تبكاته‌وه‌.

ئەمڕۆ دادگای باڵایی فیدڕاڵی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی خۆ کاندیدیکردنی هۆشیار زێباری کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا، کە رێوشوێنه‌كانی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق رابگرێت. 

بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بێت، تا دۆسیەی (هۆشیار زێباری) لە دادگا یەکلایی نەبێتەوە، کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگیراوە. 


PM:03:10:06/02/2022