وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پلەی (٧٢٠) ئەفسەری بۆ ساڵی (٢٠٢٢) بەرزکردەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە فەرمانێک پلەی (٧٢٠) ئەفسەری بەرزکردەوە و دەڵێت" بڕیارەکە لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە". 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە دەرچووە تێیدا هاتووە" پلەی (٧٢٠) ئەفسەر بۆ ساڵی (٢٠٢٢) بەرزدەکرێتەوە، ئەویش بە پشت بەستن بە یاسای راژە و خانەنشینی ژمارە ١٨ی ساڵی ٢٠١١". 

ئەوەشی خستەڕوو، جێگیرکردنی سوڕانەوەی خزمەت بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە بۆ پلەی داهاتوویان، بڕیارەکەش لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


PM:05:02:06/02/2022