پارێزگاری هەولێر بۆ دابەزینی نرخی سووتەمەنی بڕیاریدا


پارێزگای هەولێر سەرجەم بازگەكانی پارێزگاكەی ئاگاداركردەوە كە ڕێگەپێدان بە هێنانی بەنزین و نەوت و غازی شل و گازوایل بدەن ئەوەش بەمەبەستی دابەزینی نرخی سووتەمەنی.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ بڕیاریداوە "لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی، سەرجەم بازگەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە بە ڕێگەپێدان بە هێنانی بەنزین و غازی شل، غازی بتڵی ماڵان، نەوتی سپی و گازوایل بۆ پارێزگای هەولێر".  

 پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، دەبێت هێنانی ئەم بەروبومە سووتەمەنییانە بەپێی كوالێتی و رسوماتە كارپێكراوەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بێت.  



PM:09:52:07/02/2022