بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە شارەکانی دهۆک و سلێمانی گربوونەوە و داوا دەکەن بکرێن بە هەمیشەیی.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە کارمەندانی گرێبەستی نووسینگەکانی شاری دهۆک و سلێمانی، لەبەردەم بارەگای نووسینگەکانی کۆمسیۆن گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.
لای خۆشییەوە دیار عومەر، نوێنەری کارمەندانی ناڕازی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئێمە دەمانەوێت بکرێین بە هەمیشەیی و ژمارەمان (٢٧٢) کارمەندی گرێبەستە و داوا دەکەین هەموومان دابمەزرێندرێین".
هاوکات ژمارەیەک لە له كارمهندانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ بۆ چوارهم جار گردبوونهوهیهكیان ئهنجامدا و دەڵێن" پێویسته حكومهتی عێراق داواكارییهكهمان جێبهجێ بكات، كه بوون به ههمیشهییه".