سەرۆک کۆماری عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرد و لەبارەی دواخستنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکان داوای ڕوونکردنەوە دەکات.
بهگوێرهى نوسراوێكى بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمارى عێراق كه ئاراستهى دادگاى باڵاى فیدراڵى كردوه باسى لهوهكردوه، بەپێی هەردوو ماددەی (٥٤ و ٥٥)ی دەستوور کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکراوە، داوا لە دادگای فیدراڵی دەکەین، روونکردنەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بدات، چونکە بەهۆی بەڕێوەنەچوونی دانیشتنەکەوە نەتوانرا ماددەی (٧٠)ی دەستوور تایبەت بەو پۆستە پەیڕەو بکرێت.
لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ماددەی (٧٢)ی دەستوور کە تایبەتە بە ئەرکەکانی سەرۆک کۆمار، ناتوانێت چارەسەری پرسی هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمار بکات".
بەرهەم ساڵح لە کۆتایی نوسراوەکەدا داوا له دادگای فیدڕاڵی دەکات، کە تهفسیرێك بۆ ئهو ماددهیه بكات سهبارهت به درێژهدان به كارهكانی سهرۆك كۆمار تا بۆشایی دهستووری دروست نهبێت.