بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی شووباتی ٢٠٢٢ لە قەزای كۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێك درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی) کاتژمێر (٩:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمى ژنێکی تەمەن (٢٦) ساڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەى شەهید د. خالید لە قەزای کۆیە کرا، کە لەلایەن چەكدارێكی دەمامكدارەوە دەستڕێژی گوللەی لێكرا و بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە لەلایەن کەسێکەوە دراوەتە بەر دەستڕێژى گولـلە کە ئۆتۆمبێلێکى تاکسى پێبووە، پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
ژنەكە ناوی (ع، ح، ب) و لە ساڵی (١٩٩٦) لە دایکبووە، ماوەیەكە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە و خاوەنی منداڵێکیشە.