پۆلیسی ڕاپەڕین: هاوڵاتییەک لە شوێنی کارەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن (١٨) ساڵ لە شوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (و. ج. ع.) لەدایکبووی ساڵی (٢٠٠٤) پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری وایەری کارەبا بە ملیەوە هەیە، بەوتەی کەسوکاری لە شوێنی کارەکەی لەناو بازاڕی سەنگەسەر خۆی خنکاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە. 


AM:11:51:12/02/2022