دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر هۆشیار زێباری دەستی پێکرد

دانیشتنی دادگای فیدراڵی لە شاری بەغدا بۆ بڕیاردانی كۆتایی لەسەر كەیسی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەستی پێكرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای فیدراڵی لە شاری بەغدا بۆ بڕیاردانی كۆتایی لەسەر كەیسی هۆشیار زێباری دەستی پێكردووە و تیایدا دادگا بڕیار دەدات كە ئایا زێباری بۆ هەیە خۆی كاندید بكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یان نا، ئەوەش بەهۆی سكاڵای سێ پەرلەمانتاری یەكێتی و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق دژی زێباری.

هۆشیار زێباری لە دوو كابینەی رابردووی حكومەتی عێراق وەزیری دەرەوە و دارایی بووە و ساڵی 2016 لەسەر كەیسی گەندەڵی، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی لێوەرگیرایەوە، بەڵام بەرپرسانی پارتی دەڵێن ئەوە هۆكارەكەی سیاسی بوو نەك گەندەڵی.





AM:10:58:13/02/2022