ڤیدیۆ..دادگای فیدڕاڵی کاندید کردنی هۆشیار زێباری ڕەتکردەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە  دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری ڕەتکردنەوەی هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خاڵی ماسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە. 

ئەمەش لەکاتێکدایە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرگای کاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دادەخرێت،  دوای سێ ڕۆژ درێژ کردنەوەی وادەی خۆ پاڵاوتن کە سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی بڕیاری لەسەردابوو. 

تائێستا کە چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ تەواو بوونی کاتی خۆکاندید کردن، پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ ناوێکی بەفەرمی کاندید نەکردووە، هەرچەندە ناوی هەریەک لە دکتۆر فواد حسێن و فازل میرانی دێت لەدواساتەکانی پێش کۆتای هاتنی وادەی کاندید کردندا خۆیان کاندید بکەن.

هۆشیار زێباری کە خولی پێشوتری پەرلەمانی عێراق وەک وەزیری دارای متمانەی لێسەندەوە کە ئەوکاتە دۆسییەی گەندەڵی لە پەرلەمانی عێراقدا لەسەر جوڵێندرا.

تائێستا دیار نییە کە ئایە ئەو پەرلەمان تارانەی لیستی یەکێتی کەداوای یاساییان لەسەر هۆشیار زێباری چوڵاندووە بەدوای دۆسییەکەیاندا دەچن  یان کۆتای پێدەهێندرێت.



PM:01:26:13/02/2022