" سبەی دوا وادەی پێشكەشكردنی كاندیدی سەرۆك كۆمارە"

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئارام شێخ محەمەد رایگەیاند: سبەینێ یەكشەممە 20ی تەمموز تا كاتی تەواوبوونی دەوامی فەرمی، دوا وادە دەبێت بۆ پێشكەش كردنی ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

لەلێدوانێكی تایبەتدا ئارام شێخ محەمەد جیگری سەرۆكی پەرلەمان بە سپی میدیای راگەیاند كە بەپێی یاسا سبەینێ یەكشەممە تا كاتی تەواو بوونی دەوام دوا وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقە.

ئارامی شێخ محەمەد وتی: ئەم وادەیە بۆ هەموو عێراقییەكانە لەنێویشیاندا بۆ كورد كە بەپێی تەوافوق لەگەڵ لایەنە سەرەكییەكانی شیعە‌و سوننە دەبێت كورد كاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكات.

بڕیاربوو ئەمرۆ شەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەبارەت بە دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق كۆببێتەوە، بەڵام رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە SNN ی راگەیاند، ئەمرۆ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامنادرێت، چونکە ئەمرۆ سەرۆک مام جەلال دەگەرێتەوە ..



PM:04:54:19/07/2014