وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی بەرایی بۆ خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوە سەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان".  
 
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاگادارى  سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى  (١٢)ى ئامادەیى دەرەکى بەرایی (تمهیدى) بە هەموو بەشەکانییەوە دەکاتەوە، لە رێگەى ئەو لینکانەى خوارەوە بەپێى پارێزگاکان ئەو قوتابخانانەى مامەڵەیان لێ کردووە دەتوانن شوێن و هۆڵى  تاقیکردنەوەکانیان بزانن.

لە کۆتایی ئاگادارییەکدا پەروەردەی هەرێم داوا لە خوێندکاران دەکات، کە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى ئەزموونە بەراییەکان کە لە ڕێکەوتى (۱۹ی۲ی۲۰۲۲) کاتژمێر (١)ى دواى نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان.


PM:02:08:13/02/2022