هێمن هەورامی: یارییەكە لە سەرەتادایە و ئەنجام شەرتە


هێمن هەورامی، یەكێك لەسەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، یاریەكە تازە لەسەرەتادایە و ئەنجام شەرتە و پێویست بە ھیچ نیگەرانییەك ناكات. راستەرێی كوردایەتی ھەزاران كۆسپی گەورەتری تەخت كردووە.

هێمن هەورامی، یەكێك لەسەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان كە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیشە سەبارەت بە دورخستنەوەی هۆشیار زێباری، كاندیدی حیزبەكەی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق، لە فەیسبوكی خۆی نووسیویەتی "یاریەكە تازە لەسەرەتادایە وئەنجام شەرتە و پێویست بە ھیچ نیگەرانییەك ناكات . راستەرێی كوردایەتی ھەزاران كۆسپی گەورەتری تەخت كردووە، ئەوەی لەكۆتاییدا پێدەكەنێ، زۆرتر پێدەكەنێ بەمەرجێك نە ئەوكات مەغروربین و  نە ئێستا غوبارێكی بچوكی نائومێدی بمانگرێتەوە".

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، دواتریش زێباری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارەكە سیاسییە و ستەمی لێكراوە.



PM:11:16:13/02/2022