بەپەلە..تاڵەبانی سەرۆک کۆمار عێراق گەیشتە سلێمانی( نوێکراوەتەوە)

بەفرۆکەیەکی تایبەت تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە فرۆکەخانەی سلێمانی.
هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی و ئەودوای خێزانەکی لەپێشوازی تاڵەبانیدان لە فرۆکەخانە.
فرۆکەکە لە دەروازەیەکی تایبەت نەک لە ڤی ئای پی نیشتەوە. ئەم دەروازەیە زۆر تایبەتەو بۆ هیچ کارمەندێکی فرۆکەخانە نییە بچێتە ئەو دەروازەیە.
هێزە ئەمنییەکان نەیانهێشت رۆژنامەنووسان نزیک ببنەوە تا روو پێووی هاتنەوەکە بکەن، هەتا ئەو کەنالآنەی لەدوورەوە پەخشی راسەتوخۆیان دەکرد، داوایان لێکردن پەخشەکە رابگرن.
پاش ماوەیەک جارێکی تر رێگا درا بە کەناڵەکان پەخشی راستەوخۆ لەدوورەوە بکەنەوە.
لەلایەکی ترەوە بەرەبەرە قەرەباڵغی هاولآتیان و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەنزیک ماڵی تاڵەبانی لەدەباشان لە گردبوونەوەدان، چەندین وێنەی جیاجیای نابراویان هەلگرتووەو هەندێکیشیان مەڕیان پێیە بۆ قوربانی و پیشوازی کردن لە تاڵەبانی. 

 



PM:05:54:19/07/2014