رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی یە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

پارتی لە جێگرەوەی هۆشیار زێباری، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی کاندیدکردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کێبەرکێی بەرهەم ساڵح.

کەناڵی رووداوی نزیک پارتی دیموکراتی بڵاویکردەوە"  رێبەری ئەحمەد خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەربژێرکردووە".

هەروەها ئەو میدیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە رایگەیاندووە" لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە بڕیاردراوە کە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر بکەن".

دوێنێ دوو شەممە ١٣ی شوبات دادگای فیدراڵی عێراق  هۆشیار زێباری لە کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دوورخستەوە، تا ئەم ساتەش وا هەستدەکرا کە پارتی هیچ کاندیدێکی نییە بۆ ئەو پۆستە.



PM:05:57:14/02/2022