ڕاپەڕین.. چوار کەس بە ٢٠ کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەین ئاشکرایان کرد، چوار کەسیان دەستگیر کردووە کە ٢٠ کیلۆ گرام مادەی هۆش بەریان پێ بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند " لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەماندا بۆ رێگریکردن لە بازرگانیکردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، دوای وەرگرتنی زانیاری و بڕیاری دادوەر، هێزەکانمان لە بنکەی ئاسایشی هەڵشۆ و بە هەماهەنگی یاریدەدرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و ئاسایشی حاجیاوە چوار تۆمەتبارەکە دەستگیرکران".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئەو چوار تۆمەتبارە زیاتر لە ٢٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرلە جۆرەکانی هێرۆین، کریستاڵ، حەشیش و تریاکیان پێبووە لەگەڵ ٩٩ پارچە حەبی بێهۆشکەر و بڕێک لەگیای سەزی هۆشبەر لە جۆری شادانە و تەرازوویەکی کێشانی ماددەی هۆشبەر".

لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری دادگای پشدەر و بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.




PM:12:52:15/02/2022