وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی
گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشکرایکرد، پێنج داواكراو به‌پێی ماده‌ی ٤ی یاسای
تیرۆر له‌پارێزگاكانی به‌غداو سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌واو هه‌ولێر ده‌ستگیركردووه.
ئەمڕۆ هەینی
١٨ شوبات، لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی دژه
تیرۆر توانیویانه پێنج تیرۆرست له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ده‌ستگیربكه‌ن، به‌جۆرێك
هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت له باكوری پارێزگای به‌غدا و به‌دیاریكراویش له‌ناوچه‌ی
ته‌رمییه له هه‌ڵمه‌تێكدا تیرۆرستێكیان ده‌ستگیركردووه.
باسی
لەوەشکرد، دووه‌م ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كانی
شه‌رگات و حه‌زه‌ری سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدراوه و له‌و
چالاكیانه‌شدا دوو تیرۆرستی دیكه ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها ده‌زگای دژه تیرۆر به‌هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆر له هه‌ولێر توانیویانه دوو تیرۆرستی دیكه
ده‌ستگیربكه‌ن، لە ئێستاشدا سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان به‌پێی مادده‌ی ٤ی تیرۆر دەستگیرکراون.