موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، لە تویتێکدا بە زمانێکی زبر وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە هەڕەشە لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانی
لە زۆرینەی نیشتمانی دەکەن دەڵێت "بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان" .
ئەمڕۆ هەینی ١٨ی شوبات موقتەداسەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، لە تویتێکدا "جارێکی
تر هەڕەشە لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی (نە ڕۆژهەڵاتی
نە ڕۆژئاوایی) دەکرێت، منیش پێتان دەڵێم، بەسەر هەڕەشە و بەڵێن پێدان، وڵات ناگەڕێنینەوە
بۆ گەندەڵکاران و نیشتمانی نافرۆشین بەو کەسانەی لە پشتی سنورەوەن ، دەشڵێت زۆرینەی گەل حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەوێت، بۆیە دەستە وەستاو
نابین و ڕێگەنادەین تیرۆر و گەندەڵکاران یاریمان پێ بکات."