پۆلیسی هەولێر: بەکارهێنەرێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەکارهێنەرێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر ئەو کەلوپەلانەی کە ماددە هۆشبەرەکەی پێ دەکێشا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گەڕەکی سەرکارێز تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. م. ا.) بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)، حەبی بێهۆشکەر و خواردنەوە کحولییەکان دەستگیر کرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر، کەلوپەلی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان، حەب، خواردنەوەی کحولی و ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (تویوتا کرۆلا)دا گیرا.

باسی لەوەشکردووە، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، تۆمەتبارەکە رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راستی کران.


PM:06:35:20/02/2022