نەخۆشخانەیەك لە شاری كەربەلا رەتیدەكاتەوە ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی گواسترابێتەوە نەخۆشخانە و دەڵێت، تەندروستی سیستانی جێگیرە.
نەخۆشخانەی كەفیلی عەتەبەی عەباسی لە كەربەلا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی تەندروستیی باشە و لە ئۆفیسەكەی خۆی لە كاركردن بەردەوامە، ئەو هەواڵانەی باس لە گواستنەوەی دەكەن بۆ نەخۆشخانەی كەفیل لە كەربەلای پیرۆز دوورن لە راستییەوە".
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراقە و فەتوا و لێدوانەكانی لەلایەن شیعەكانەوە دەستبەجێ جێبەجێ دەكرێن.