راهێنەری ڤیاریاڵ و یۆڤانتۆس باسی یاریەکەی سبەی دەکەن



سبەی لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان، لە یاریگای مادریگال هەردوو یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.

راهێنەری هەردوو یانە پێش یاریەکە بەشداریان لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردوو باسیان لە یاریەکە کرد.

سەرەتا ئۆنای ئێمری راهێنەری ڤیاریاڵ وتی:"سبەی یارییەکی قورس دەکەین، ئەوان هەموو کات ئاستی خۆیان بەرز رادەگرن، لە بەرگریدا زۆر بەهێزن،بەڵام لە رێگریکربۆ دروستکردنی دەرفەت دەبێت بە دوای پلان و بۆشایدا بگەڕێین بۆ تۆمارکردنی گۆڵ،یانەی یۆڤانتۆس پاڵێوراوە، ئەوان پێشڕەوی سبەینێن، دەبێت بەهۆی مێژووەکەیەوە رێزیان لێبگرین،ئەوان یەکێک لە باشترین یانەکانی ئیتاڵیان".



لە کۆتایدا وتی" ڤلاهۆڤیچ 17 گۆڵی لە فلۆرنسا لەگەڵ فیرۆنتینا کردووە، ئەوەش ژمارەیەکی زۆر باشە، توانای هونەری بەرزەو برسییە بۆ یاریکردن".



دواتر ئەلێگری قسەی کردوو وتی'سبەی بە دڵنیاییەوە لە ئامادەنەبوونی دیبالا یاری بە ڤلاهۆڤیچ و مۆراتا دەکەم،هەرچەندە هەندێک گومانمان هەیە لە هێڵی ناوەند،من ئارامم چونکە تیمەکەم لە رووی دەرونییەوە گەشەی کردووە،کاتێک گۆڵمان لێدەکرێت تیمەکە ناڕوخێت، بەردەوام دەبێت لە یاریکردنی شەڕانگێزانە،سبەی دەبێ زۆر وریا بین، ئەوان هیچ بۆشاییەکت پێنابەخشن، ئەوان ساڵانێکی زۆر لە خولە ئەوروپییەکاندا بوون".

لە کۆتایدا وتی"یاریەکە ئاسان نیە،دەرفەتی بردنەوە 50/50 دەبێت،ڤیاریاڵ لە کاتێکی زۆر باشدان،دەبێت سبەی باش بین ئەنجامی یاریەکە بە سوودی خۆمان بێت،لە یاری گەڕانەوەش لە یاریگای خۆمان ئەنجامێکی ئەرێنی بە دەست بهێنین،یانەی یۆڤانتۆس بە رێگایەکی نایاب هەنگاو دەنێت، ئێمە بۆ بردنەوە یاری دەکەین،ئەگەر بەختمان هەبێت،لەوانەیە بگەین بە یاری کۆتایی ئەم خولە لەگەڵ جامی ئیتالیا".




PM:10:45:21/02/2022