لەسەر رێگەی تاسڵوجە- راپەڕین رێگەی سەرەكی هاتنە ناوەوەی شاری سلێمانی بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە حەوت كەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەمشەو لەسەر رێگەی تاسڵوجە- راپەڕین بەهۆی پێكدادانی دوو ئوتومبیلەوە حەوت هاوڵاتی برینداربوون كە برینی دوویان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون.
هەر بەپێی زانیارییەكان هۆكاری رووداوە ئەوە بووە یەكێك لە ئوتومبێل لە سایدێك چۆتە سایدی بەرامبەر خۆی كێشاوە بە ئوتومبێلەكەی دیكە.