وەزارەتی دارای عێراق لەبارەی نرخی دۆلارو گرانبوونی کاڵاکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی شوبات، وەزارەتی دارای عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە  ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە گران بوونی کاڵاو شمەکەکان لە بازاڕەکانی عێراقدا دیاردەیەکی جیهانییەوە تەنیا تایبەت نییە بەعێراق.

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە  وێڕای ئەوەی دیاردەکە جیهانییە، بەڵام بازرگانەکانی عێراقیش کاتێک کاڵا هاوردە دەکەن یاری بە نرخی شمەکو کاڵاکان دەکەن بۆ ئەوەی لە بازاڕەکاندا کێبڕکێ بکەن .

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراقدا نرخی دۆلاری لە ١٢١ هەزار دینارەوە بەرز کردەوە بۆ ١٤٥ هەزار دینار.



AM:11:13:22/02/2022