بڕیاری ئازادکردنى ئومێد بەروشکى رەتکرایەوە

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ئومێد بەرۆشکی ئازاد بکرێت، بەڵام جارێکی دیکە ڕەوانەی ئاسایشی دهۆک کرایەوە.

لەمبارەیەوە بەشدار حەسەن، پارێزەری کەیسی زیندانییانی بادینان ڕایگەیاند" سەرباری ئەوەی ئەمڕۆ دادگای كەتنی دھۆك بە پێی ماددەی ٣٣٣ (الإفراج الشرطي) بڕیاری ئازادكردنی ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ، ئومێد حاجی بەڕوشكی دەركرد، لەدوای بەسەربردنی ٢١ مانگ لە زینداندا، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی زیندانی زڕکا لە دھۆك، ڕەتی كردەوە ئومێد ئازاد بكرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ڕابڕدوودا لەسەر شەش دۆسیە، ئومێد بەڕوشكی بە سێ ساڵ و نیو زیندانیكردن حكومدرا و دوای تەمیزكردنەوەی بڕیاری دادگایی لەسەر یەكێك لە دۆسیەكان و كێشانەوەی سكاڵای یەكێك لە سكاڵاكارەكان، سزاكەی ئومێد بۆ دوو ساڵ و نیو كەمكرایەوە.


PM:05:16:22/02/2022