بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی بەناوی (س. ج. ع) بە تۆمەتی هەوڵی دەستدرێژیكردن و دواتر كوشتنی ئافرەتێك ڕاگەیاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به هاوكاری پۆلیس و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانرا هاوڵاتییەک به‌ناوه‌ی (س.ج.ع) دەستگیربکرێت، کە به مادده‌ی (٤٠٦) له به‌رواری ٤ی شوبات هه‌ڵسا بوو به هه‌وڵی ده‌ستدرێژی كردن و كوشتنی ژنێك به‌ناوی (ن.ع.ع) له گه‌ڕه‌كی نازنازی هه‌ولێر.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه" کەسێکی تریش به‌ناوی، (ع.ا.ح) به‌ماده‌ی (٤٤٣) گیراوه، كه هه‌ڵساوه به دزینی بڕی (٤٠٠) ملیۆن دینار له بانكی ئاشووری ئه‌هلی له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری هه‌ولێر".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر: