سوپای روسیا لە پایتەختی ئۆکرانیا نزیک دەبێتەوە

پاسەوانی سنوری ئۆکرانیا رایدەگەیەنێت" سوپای روسیا لە سنوورەکانی بێلاروسیاوە گەیشتنە دەوروبەری شاری کێفی پایتەختی ئەو وڵاتە". 

ماڵپەڕی سکای نیوز لە زاری میدیاکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند" تانک و زریپۆشەکانی روسیا کەیشتوونەتە ناوچەی برۆفای لە دەوروبەری شاری کێڤی پایتەخی ئۆکرانیا". 

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش فڕۆکەیەکی سەربازی ئۆکرانی لە نزیک پایتەختی کیێڤ کەوتە خوارەوە و بەپێی ئامارەکان (١٤) کەسی تیا بووە، کە بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا دەستپێكردنی هێرشی بۆسەر خاکی ئۆکرانیا ڕاگەیاند، کە ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا.


PM:07:00:24/02/2022