هەولێر.. بەهۆی ڕووخانی سەقفی خانویەکەوە چوار کرێکار بوونە قوربانی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە یەکێک لە گەڕەکانی شاری هەولێر بەھۆی ڕوخانی سەقفی خانویەکەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو لە گەڕەکی لاوانی شاری هەولێر سەقفی بینایەک بەسەر ژمارەیەک کرێکاردا ڕووخا، لە ئەنجامدا سێ کرێکار بریندار بوون و کرێکارێکی دیکەش گیانی لەدەستدا. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم کرێکارەکان کوردن و خەڵکی شاری هەولێرن و باری تەندروستی سێ کرێکارەکەی دیکەش جێگیرە.


PM:09:05:24/02/2022