فراکسیۆنی پارتی لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

فراکسیۆنی پارتی دیمموكراتی كوردستان دەربارەی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیکەی په‌رله‌مان هاوكار و هه‌ماهه‌نگی دەکەین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی یاسایی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش". 

‎دەقی بڵاوکراوەکەی فراكسیۆنی پارتی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بەم شێوەیەیە: 

‎له‌ ڕوانگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان به‌رامبه‌ر به‌ لادانی به‌ربه‌سته‌ یاساییه‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ،پێشوازی له‌ مه‌ڕسومی هه‌رێمی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌ دیاری كردنی ڕۆژی ١ی١٠ی٢٠٢٢ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

‎بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فراكسیۆنی پارتی  له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تری په‌رله‌مانی كوردستان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی یاسایی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ،له‌ پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و زه‌مینه‌سازی بۆبه‌شداری هاوڵاتیانی ئازیز له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن .

‎فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان


PM:02:06:25/02/2022