سبەی نەوتی سپی لە شارۆچکەی کۆیە دابەش دەکرێت

لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی شارۆچكەی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە چەند ناوچەیەك دەست پێدەكاتەوە و ٢٠٠ لیتر دەدرێتە هەرخێزانێک.

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی شوبات، لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی شارۆچكەی كۆیە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی شەممە٢٦ی ٢ی ٢٠٢٢ نەوتی سپی ماڵان لەسەنتەری شارۆچكەی كۆیە، لای هەردوو بریكار ( عەبدول سەمەد حەمەسوور، و فەوزی ڕەشید تۆفیق) دابەشدەكرێت.

 ئارام شوان، رۆژنامەنوس لە شارۆچكەی كۆیە ئاشکرایکرد، لە شارەدێی سێگردكانیش سبەی شەممە ٢٦ی شووبات نەوتی سپی ماڵان لای بریكار عەبدول ڕەحمان عەبدول حەمید دابەشدەكرێت 

PM:07:48:25/02/2022