لە کێڤی پایتەختی ئۆکرانیا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەستیپێکرد

ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکانیش بێت شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە ناو کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەستیپێکردووە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، دەنگی تۆپباران لە چەند ناوچەیەکی چڕ دەبیسترێت، بەڵام ئاڕاستەکانیان نەزانراوە، تائێستاش شەڕ نەگەیشتووەتە سەنتەری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. 

لای خۆیەوە جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند"بەهۆی ئەوەی بەرەوپێشچوونی هێزەکانی رووسیا بەردەوامی هەیە، دەتوانین بڵێن کەوتنی کیێڤ ئەگەرێکی راستەقینەیە". 

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا دەستپێكردنی هێرشی بۆسەر خاکی ئۆکرانیا ڕاگەیاند، کە لە ماوەیەکی  کەمدا هێزەکانی روسیا چەندین ناوچەی ئۆکرانیایان کۆنترۆڵکرد.


AM:09:26:26/02/2022