زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە


پەرلەمانتارێكی كوردستان زانیاری نوێ سەبارەت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات ئاشكرا دەكات و دەڵێت "گەیاندووە، تاكو ئێستا دیارنییە ئەگەر سبەینێش دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێبكات مووچەی چەند وەزارەت دابەش دەكرێت.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاندووە، تاكو ئێستا دیارنییە ئەگەر سبەینێش دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەستپێبكات مووچەی چەند وەزارەت دابەش دەكرێت، وەك دەڵێن 204 ملیاری داهاتی مانگی ئەم مانگەی نەوت بۆ مووچەی مانگی ڕابردوو خەرجكراوە، جگە لەوەی چارەنوسی 200 ملیارەكەی بەغداش نادیارە، بەڵام من باوەڕم بەو قسەیە نییە، چونكە داهاتی نەوت و ناوخۆ زۆر زیادی كردووە."   

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەگەر لە بەرمیلێك نەوت 25 دۆلار بگەڕێتەوە بۆ حكومەت و داهاتی ناوخۆش بەوشێوەیە كۆبكرێتەوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە ناتوانرێت مووچە دابەش بكرێت و بەمشێوەی ئێستا دابەش دەكرێت.   

 عەلی حەمەساڵح وتویەتی "بەشێك لە هێزەكانی ئاسایش لە سلێمانی مووچەی مانگی ڕابردووشیان وەرنەگرتووە، چونكە بەپێی بڕیاری حكومەت مووچەی هێزەكانی ئاسایش لە داهاتی ناوخۆ دابەش دەكرێت، داهاتی ناوخۆش دیارنییە."  



PM:11:25:26/02/2022