ئەنچلۆتی زۆر دڵخۆشە بە بردنەوەی یانەکەی



لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دواساتەکاندا توانی 1-0 لە یانەی رایۆڤایکانۆ بباتەوەو پێشەنگی خولەکە بەهێزتر بکات.
تاکە گۆڵی یاریەکە کەریم بنزیمە لە خولەکی83 تۆماری کردوو خاڵەکانی یانەکەی گەیاندە 58 خاڵ.

دوای یاریەکە لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا راهێنەری ریاڵ مەدرید کارلۆ ئەنچلۆتی وتی" ئەمڕۆ باسی هیچ شتێکی نەرێنی ناکەم، من زۆر دڵخۆشم، هەندێکجار تۆ شکست دەهێنێت بەڵام گرنگ ئەوەیە هەوڵ بدەیت و ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵماندا، یاریگاکە بەهۆی هاندەران و چیمەنی یاریگاوەکەوە یاریکردن تێیدا زەحمەت بوو، یانەکان ناتوانن زۆر براوە بن لێرە، ئێمە بە باشی کێبڕکێمان کردوو براوە بووین".

وتیشی" ڤاڵڤێردی و کرۆس و مۆدریچ، گەورەترین دەرفەتی یاریکردنیان هەیە دژی پاریس، ڤاڵڤێردی و رۆدریگۆ وزەیان بە تیپەکەدا دوای ئەوەی لە کاتێکی درەنگدا هاتنە یاریگاوە،ئەگەر بوترێت بەهۆی کۆرتواوە براوە بووین، هەڵە هەیە، چونکە ئێمە لە ئەوان باشتربووین".

لە کۆتایدا رایگەیاند" ڤینسیۆس لەم یاریانەی دواییدا زۆر گەشەی کردووە،زۆر تێپەڕینی نەبوو، بەڵام هەندێک جار زۆر تێپەڕێن دەکات و دژی ئەلاڤێس گۆڵی کردوو ئەمڕۆش دروستی کرد".



PM:11:27:26/02/2022