دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی دەستیپێکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە پرسى دۆلار گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت. 

بەپێی كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بێت، لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەك پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاسایی دەخۆن، بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەش تایبەتە بە پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان. 

هاوکات تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر بەهای دراوی عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی.


PM:01:21:28/02/2022