کەلار.. بەهۆی قەرزارییەوە هاوڵاتییەک کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا

لە قەزای کەلار هاووڵاتییەک دوای پەیوەندیکردن بە کەسوکارییەوە لە شوێنی کارەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، کەسوکارەکەشی دەڵێن، بەهۆی قەرزارییەوە بووە.  

ئەمڕۆ ١ی ئادار سێشەممە، لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەلار ڕایگەیاند، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتیەکی دانیشتووی گوندی وەلی هەر سەر بە ناحیەی سەرقەڵا لەشوێنی کارکردنی کە بەخێوکردنی پەلەوەر بووە لە قەزای کەلار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا."  

وتیشی "هاووڵاتییەکە پێشتر پەیوەندی بە کەسوکارییەوە کردووە و دوای کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

 کەسوکارەکەیشی، هۆکاری خۆکوشتنی هاووڵاتییەکە، دەگەڕێننەوە بۆ  قەرزاری.  

 



PM:12:02:01/03/2022