موقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆكرانیا دەكات كۆتایی بە شەڕ كردن بێنن و دەست بە گفتوگۆ و دیالۆگ بكەن.
موقتەدا سەدر، لەوتاری ئەمڕۆیدا رایگەیاندووە "ئۆكرانیا ڕاستەوخۆ لەژێر چەكی كوشندەی ڕوسیدایە و بەهۆی سیاسەتی ئەمریكاوە ئازار دەچێژێت، ئازار و نیگەرانی خەڵك و هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆكرانیا مرۆڤدۆستانە بوو، دەبێت ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەمە لەبەرچاو بگرن و داوای ئاگربەست بكەن بۆ هەڵگرتنەوەی كوژراو و بریندارەكانی هەردولا، هەروەها پێویستە هەرچی زوترە خۆراك و پێداویستی پزیشكیان پێ بگەیەندرێت".
سەدر ئاماژەی بەوەكردووە "ناتوانم بیرلەوە نەكەمەمەوە كە داوا لە هێزە ڕوسیەكان نەكەم چاو بە بڕیارەكەیاندا بخشێننەوە و لەبری شەڕ، بەجدی كار بۆ دیالۆگ لەگەڵ ئۆكرانیای دراوسێیاندا بكەن، چونكە گفتوگۆ و دیالۆگ سیفەتێكی پێشوازی بەخشە لەلایەن هەمو ئاینەكان و پێغەمبەران".
ماوەی نۆ رۆژژە سوپای روسیا بە چەندین جۆر چەك، هێرشی بۆ سەر ئۆكرانیا دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا ئۆكرانیا لە بەرگریكردن بەردەوامن.