لیزا كاكەیی: داهاتی سلێمانی دەچێتە خەزێنەی چەند كەسێكەوە


لیزا كاكەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئێمە كە دەڵێین دەست بەسەر داهاتی ناوخۆوە گیراوە كێشەمان تەنها لە نەگەڕاندنەوەی داهات نییە، كێشە ئەوەیە داهات دەچێتە خەزێنەی چەند كەسێكەوە".

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "كە ئێمە دەڵێین دەست بەسەر داهاتی ناوخۆوە گیراوە كێشەمان تەنها لە نەگەڕاندەنەوەی داهات نییە، كێشە لە چارەنووسی ئەو داهاتەیە لە بڕی ئەوەی بۆ خزمەتكردنی خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان خەرج بكرێت كەچی رێكوپێك دەچێتە خەزێنەی چەند كەسێكەوە".

ناوبراو وتویەتی "جوانی شارە كردووتانە بە زبڵخانە، نەخۆشخانەیە خاڵییە لە دەرمان و پێداویستی تەندروستی، هەرچی بانكە بێ سیولە كراوە، ئا ئەمەیە بەرهەمی ئیدارەدان و دەسەڵاتی قۆرخكار".

لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی پارتی ئاماژە بەوە دەكەن كە داهاتی سنوری ئیدارەی سلێمانی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێم، بۆیە دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت.



PM:08:26:07/03/2022