ڕوسیا پێشبینی دەکات نرخی نەوت بگاتە ٣٠٠ دۆلار

جیگری سەرۆک وەزیرانی روسیا، ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر گەمارۆ بخەنە سەر نەوتی ڕوسیا ئەوا نرخی نەوت دەگاتە ٣٠٠ دۆلار.

ئەلیکسەندەر نۆفاک، بۆ میدیاکان باسی لەوەکرد، گەر بەهۆی گرژییەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا گەمارۆ بخرێتە سەر نەوتی وڵاتەکەی ئەوا نەوت نرخەکەی بۆ هەر بەرمیلەک دەگاتە ٣٠٠ دۆلار.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا وتیشی "هەرکات گەمارۆ بخرێتە سەر نەوتی وڵاتەکەی و رێگەی پێ نەدرێت لەبازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بفرۆشرێت، ئەوا پێشبنی دەکەین نرخەکەی نزیک ببێتەوە لە ٣٠٠ دۆلار".

ئەمەش دوای ئەوەدێت،  نزیکەی دوو هەفتەیە ڕوسیا جەنگی بەرامبەر ئۆکرانیا ڕاگەیاند و چەندین شارو شارۆچکەی لە وڵاتی ئۆکرانیا داگیر کردووە.



AM:09:43:08/03/2022