"ئەوانەی لە دوای ڕاپەڕینەوە ژنیان کوشتووە چەکداری پارتی و یەکێتی بوون، یان داڵدەیان داون"

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕۆژی جیهانی ژنان پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئەوانەی لە دوای ڕاپەڕینەوە ژنیان کوشتووە چەکداری پارتی و یەکێتی بوون، یان داڵدەیان داون". 

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پەیامێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە" هەموو ئەوانەی لە دوای ڕاپەڕینەوە ژنیان کوشتوە، یان چەکداری پارتی و یەکێتی بوون یان ئەوان داڵدەیان داون". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە دەستی دادگا قوتاریان کردوون یاخود سوڵحی عەشایەریان بۆ کردوون، ئیتر ئەم هات و هاوار و بەلاغ و شانامانە هۆنینەوەتان لە چییە. 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا هەڵەدنی دەشڵێت" چەکدارەکانتان فێر بکەن لولەی چەکەکانیان لە ژنان وەربگێڕن". 


PM:02:30:09/03/2022