ماوەی لێخۆشبوونی‌ قه‌رزی كاره‌با درێژكرایەوە

حكومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆش بوونی قەرزی (١٥٪)ی كارەبای بۆ هاووڵاتیان تا ڕۆژی ٣١ی ٥ی ٢٠٢٢ درێژكردەوە.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ماڵپەری (سپی) کەوتووە، ئاماژە بە بڕیاری ژمارە (٧٧)ی ئەنجومەنی وەزیران، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، فەرمانی درێژکردنەوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی هاوبەشانی کارەبا بە رێژەی (١٥٪) دەرکرد.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لێخۆشبوونەکە لە رۆژی ١٠ی ٣ تا رۆژی ٣١ی ٥ی ٢٠٢٢ کاری پێدەکرێت". 


PM:03:48:09/03/2022