زانیاری نوێ سەبارەت بە دانوستانەكانی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا


بەرپرسانی روسیا رایدەگەیەنن، دانوستانەكان لەگەڵ بەرپرسانی ئۆكرانیا بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكان پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینیوە و جەختیش دەكەنەوە كە مۆسكۆ كار بۆ بەزاندنی حكومەتی ئۆكرانیا ناكات.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە كۆبوونەوەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە "لە گفتوگۆكاندا لەگەڵ ئۆكرانیا هەندێك پێشكەوتن بەدیهاتووە، روسیا مەبەستی ڕوخاندنی حكومەتی ئێستای ئۆكرانیا نەبووە".

دوای دەستپێكردنی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا كە پێی ناوەتە 15یەمین رژۆییەوە، بەرپرسانی ئۆكرانیا و ڕووسیا تائێستا دووجار لەسەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن بۆ كۆتایی پێهێنانی شەڕ.



PM:11:48:09/03/2022