بۆ یەكەمجار وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆكرانیا كۆدەبنەوە


ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆكرانيا لە شاری ئەنتاڵیای توركیا كۆدەبنەوە ئەمەش لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا یەكەم كۆبوونەوەی باڵای ئەو دوو وڵاتەیە.

ئەمڕۆ كۆڕبەندی ئەنتاڵیا بۆ پرسی ئۆكرانیا لەشاری ئەنتاڵیا بەڕێوە دەچێت، هەر لەو كۆڕبەندەدا ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و دیمیترۆ كولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا بە ئامادەبوونی مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی گرژییەكانی ئۆكرانیا كۆدەبنەوە.

دوای دەستپێكردنی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا كە پێی ناوەتە 15یەمین رۆژییەوە، بەرپرسانی ئۆكرانیا و ڕووسیا تائێستا دووجار لەسەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن بۆ كۆتایی پێهێنانی شەڕ.



AM:11:19:10/03/2022